Smiley face
Smiley face
Smiley face

قاهیره‌ ناوى شه‌قامێکى سوڵتانێکى عوسمانى ده‌گۆڕێت

2018-02-08 10:18:38



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


پارێزگارى قاهیره‌ بڕیاریدا به‌ گۆڕینى ناوى یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانى ئه‌و شاره‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ ناوى سوڵتان سه‌لیمى یه‌که‌مى عوسمانییه‌وه‌ بوو.


ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ى ئه‌لئه‌هرام-ى میسرى بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ پارێزگارى قاهیره‌ بڕیارى داوه‌ ناوى شه‌قامى سوڵتان سه‌لیمى یه‌که‌م له‌ گه‌ڕه‌کى زه‌یتون له‌ قاهیره‌ى پایته‌خت بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى عوسمانییه‌کان هێرشى داگیرکاریان کردوه‌ته‌ سه‌ر میسر.


ڕۆژنامه‌که‌ باسى ئه‌وه‌ى کردوه‌، چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ ناونراوه‌ شه‌قامى سوڵتان سه‌لیمى یه‌که‌م، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر داواى مامۆستایه‌کى زانکۆى حیلوان له‌ میسر به‌ ناوى د.محه‌مه‌د سه‌برى مامۆستاى مێژووى هاوچه‌رخ، بڕیاردراوه‌ ناوى سوڵتان سه‌لیم لاببرێت.


ئه‌و مامۆستایه‌ باسى ئه‌وه‌ى کردوه‌، که‌ شتێکى ڕاست نییه‌ له‌ کاتێکدا ئیمراتۆریه‌تى عوسمانى هێرشى داگیرکاریى کردوه‌ته‌ سه‌ر میسر و به‌هۆى به‌رگریکردنیشه‌وه‌، هه‌زاران هاوڵاتى میسر کوژراون به‌ ده‌ستى ئیمراتۆریه‌تى عوسمانى، ئێستا ناوى شه‌قامێک به‌ ناوى سوڵتانێکه‌وه‌ بێت.


گۆڕینى ناوى ئه‌و شه‌قامه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌ى ٢٠ ڕۆژه‌ ده‌وڵه‌تى تورک یاخود وه‌ک هه‌ندێک ده‌ڵێن، "ده‌وڵه‌تى عوسمانى نوێ" هێرشى داگیرکارى بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێکردوه‌، به‌ڵام به‌رخۆدانى شه‌ڕڤانان ڕێگرى له‌ داگیرکاریی ده‌وڵه‌تى تورک کردوه‌، بەشێک لە میدیا جیهانییەکانیش باسی ئەو بەرخۆدانەی شەڕڤانان دەکەن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin