Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆحانی و چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە

2018-02-08 10:02:09



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ مەولود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی حکومەتی تورک کۆبووەوە.

 

شەوی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ مەولود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، لە دیدارەکەیاندا دۆخی ناوچەکەیان خستە بەر باس.

 

ڕۆحانی بە چاوشئوغڵوی وتووە: لە داهاتوودا بە پێکهاتنی سوریایەکی یەکگرتوو تیرۆریزم لەو وڵاتەدا دەسڕدرێتەوە، لەو حاڵەتەدا ئارامی لە سوریا پێکدێت و وڵاتانی دراوسێشی هەست بە ئاسایش دەکەن.

 

وتوشیەتی: ئامادەین لەگەڵ تورکیا هاوکاریی بکەین بۆ ئەوەی کێشەکان لە ناوچەکەدا چارەسەربن.

 

ڕۆحانی، ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە ڕووی ئایینی و مرۆییەوە هەموو هەوڵمان دەدەین، کە ببینە هۆی وەستاندنی خوێنڕێژییەکان لە ناوچەکەدا، چونکە ئاوارەبوونی خەڵک تەحەمول ناکرێت، ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی وڵاتان و نەگۆڕینی سنوورە جوگرافییەرکان سەقامگیریی ناوچەکە پتەو دەکات، دەبێت وا بکەین کە هیچ وڵاتێک لە بەرامبەر دراوسێکانیدا هەست بە مەترسیی ناکات.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin