Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیس: کچێکى پێشمه‌رگه‌ خۆى کوشت

2018-02-07 20:24:30



ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر 


به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى کۆیه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ نزیک شاره‌دێى دیگه‌ڵه‌ سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى کۆیه‌ کچێکى پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان خۆى کوشتوه‌.


ئه‌مڕۆ کچێکى پێشمه‌رگه‌ى پارتى ئازادى کوردستان –پاک، که‌ حزبێکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌ و له‌ سنورى کۆیه‌ باره‌گایان هه‌یه‌، خۆى کوشت و هێشتا هۆکارى خۆکوشتنه‌که‌ى نازانرێت.


عه‌مید شۆڕش کاکه‌ فه‌تحوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی کۆیه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌، که‌ کچه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕۆژھه‌ڵاتی کوردستان له‌ گوندێکی نزیک  شاره‌دێى دێگه‌ڵه‌ به‌ فیشه‌ک خۆی کوشتووه‌.

 


وتیشی: دوای گه‌یشتنمان به‌ شوێنه‌که‌ و ڕه‌وانه‌کردنی ته‌رمی کچه‌ پێشمه‌رگه‌که‌ بۆ پزیشکی دادوه‌ری ھه‌ولێر، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ به‌ گوله‌ی کڵاشینکۆف خۆی کوشتووه‌.


باسى له‌وه‌ش کرد: تاکو ئێستا ھاکاری خۆکوشتنی کچه‌ پێشمه‌رگه‌که‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی کوردستان له‌ کۆیه‌ دیار نیه‌ و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: کچه‌که‌ ناوی شادی تۆڤان-ه‌ و ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه‌ و پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی کوردستانه‌، ئه‌و کاته‌ی خۆی کوشتووه‌ له‌ ئه‌رکی پاسه‌وانیکردن بووه‌ له‌ یه‌کێک له‌ باره‌گاکانى ئه‌و حزبه‌.


هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنکاند.


به‌پێى ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لاى خۆی کۆى کردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ى ٣٨ ڕۆژی ڕابردوودا ٤٢ هاوڵاتى له‌ باشورى کوردستان خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin