Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییه‌ک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنکاند

2018-02-07 19:11:50



ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی


هاوڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنکاند.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ک له‌ دارستانه‌کانی گوڵانی نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنکاند و ته‌رمه‌که‌شی بۆ پکشنین ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی کراوه‌.


به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌کی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دارستانه‌ سنه‌وبه‌ره‌کانی نزیک هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنکاندوه‌".

 


وتیشی:" ئه‌و هاوڵاتییه‌ ته‌مه‌نی ٦٧ ساڵه‌ به‌ ناوی سه‌باح که‌ریم، دانیشتوی گه‌ڕه‌کی سه‌رای شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ و به‌هۆی بێزاری له‌ ژیان خۆی خنکاندوه‌".


وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ ئێستادا په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێکخراوه‌ و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی هه‌ڵه‌بجه‌ کراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.


به‌پێى ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لاى خۆی کۆى کردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ى ٣٨ ڕۆژدا، واتا له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٤٢ هاوڵاتى له‌ باشورى کوردستان خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin