Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەست لە سوریا دەکات

2018-02-06 13:56:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد، بۆ ماوەی مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکارییە مرۆڤ دۆستانەکانی بگەیەنێتە برینداران و لێقەوماوان.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانی، ئەمڕۆ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان کردووە بۆ ماوەی لانی کەم مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گروپە مرۆ ڤدۆستانەکان لە سوریا نیگەرانی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی شەڕ و روودانی قەیرانی مرۆیین لەو وڵاتەدا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی ١٨ ڕۆژە سوپای تورک هێرشی بۆ سەر خاکی عەفرینی باکوری سوریا دەستپێکردووە و بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin