Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە: هیچ پەیوەندییەکمان بە کوشتنی بەدیلگیراوی داعشەوە نییە

2018-02-06 11:17:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بڵاوکرندوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کوشتنی بەدیلگیراوی داعشەوە نییە.

 

ئەمڕۆ فەرماندەیی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بارەی کوشتنی بەدیلگیراوێکی داعش لەلایەن چەند کەسێک بە جلی قەسەدەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەدکەدا هاتووە: لەبارەی ئەو کەسانەی بە جلی قەسەدەوە بەدیلگیراوێکی داعش دەکوژن ئێمە شۆکە بووین.

 

لە بەردەوامیدا قەسەدە ڕایگەیاند: ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتڕاستی دەکەینەوە، کە هیچ پەیوەندییەکمان بەو کوشتنەوە نییە، لەو باریەوە لێکۆڵینەوە دەکەین و لە ئەگەری دۆزینەوەی بکەرانی ئەو تاوانە ڕادەستی دادگایان دەکەین بۆ ئەوەی سزابدرێن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin