Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەردۆغان لەلای پاپا شەرمەزار کرا

2018-02-05 15:59:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پۆلیسی ئیتالیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی کورد و چالاکوانانی ئیتالی کە لە دژی چوونی ئەردۆغان بۆ لای پاپا فرانسیس لە بەر دەم کۆشکی سەن ئانجێلۆی ڕۆما گردبوونەوەو هێرشەکانی تورکیان بۆسەر عەفرین شەرمەزارد.

 

ئەمڕۆ لە کاتی سەردانی ئەردۆغان بۆ لای پاپا فرانسیس، ژمارەیەک چالاکوانی کورد و ئیتالی خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە بەردەم کۆشکی سەن ئانجێلا ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ژمارەیەک چالاکوان برینداربوون.

 

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای یەپەگە و یەپەژە هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد و دروشمی دژی ئەردۆغانیان وتەوە.

 

هاوکات لە ڕایگشتی ئیتالیا لە دژی چوونی ئەردۆغان بۆ ئیتالیا هاشتاگێک بە ناوی "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت "یان دەستپێکردووە و یەکێک لە دروشمەکانی خۆپیشاندانەکەش هەر ئەوە بوو.

 

هێزەکانی پۆلیسی ئیتالیا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin