Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پەرلەمانی عێراق ئاڵۆزیی دروست دەبێت

2018-02-05 15:24:51



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی هەوڵەکانی سەرۆکیئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و ناڕەزایی پەرلەمانتارە کوردەکانەوە ئاڵۆزیی درستبوو.

 

دوای هەڵگرتنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٤٠خولەک جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردەوە، بەڵام هەژماری یاسایی بۆ ئەنجامدانی دانیشتن تەواو نەبوو.

 

سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەن ویستی، کە خویندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بکرێت، بەڵام پەرلەمانتارە کوردەکان ناڕەزاییان نیشاندا و چوونە سەر سەکۆی ئەنجومەن و ڕێگایان نەدا، کە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتەکە بخوێنێتەوە، بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزیی دروستبووە.

 

ناڕەزایی پەرلەمانتارە کوردەکان بەهۆی ئەوەیە، کە پشکی کورد لە بودجەی گشتی عێراق لە ١٧% وە بۆ ٦٧. ١٢% کەمکراوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق-ن بۆ زیادکردنی پشکی کورد.

 

هەروەها، ڕایدەگەیەنن، کە هەژماری یاسایی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەکە تەواو نییە و دانیشتنەکە نایاساییە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin