Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی سلێمانی: ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2018-02-05 08:10:18



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری سلێمانی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا خنکا و پۆلیس-یش دەڵێت: خۆی خۆی خنکاندووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شەوی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بەناوی ( م،ه ، ح) لە گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی خۆی خنکاندووە.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی لە شاری سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکرووە.

 

پۆلیس، ئاشکراینەکردووە، کە بەهۆی بەچی خۆی خنکاندووە و ڕاشیگەیاندووە، کە تا ئێستا هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نەزاندراوە.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەم حاڵەتەوە ٣٧ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن لە باشوری کوردستان ڕوویانداوە.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin