Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2018-02-04 15:57:06



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٩ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی زێڕینۆک لە شاری سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٩ ساڵ بەناوی ( خ ، م ، ا ) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی زێڕینۆک-ی شاری سلێمانی خۆی خنکاندووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هۆکاری خۆکوشتنەکە نەزاندراوە و دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کردووەتەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەم حاڵەتەوە ٣٥ ڕووداوی کوشتن و خۆکوشتن لە باشوری کوردستان ڕوویانداوە و دەوترێت، کە هەر ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، ژن و پیاوێک-یش کوژراون، بەڵام  هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیس پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin