Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژن و پیاوێک گوندێکی گەشتیاریی دروست دەکەن

2018-02-03 09:50:11



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن ژن و پیاوێک بە تەنها گوندێکی گەشتیارییان دروستکردووە، کە بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.

 

لە گوندی کێلو-ی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن (ئازاد و کوێستان) کە هاوسەری یەکترن گوندێکی بچووکی گەشتیارییان دروستکردووە و بە نیازیشن لە داهاتوودا پرۆژەکەیان گەورە تر بکەن.

 

ئەو گوندە گەشتیارییە لە ١٥ خانووی بچووک پێکهاتووە و دروستکردنەکەی ماوەی دوو مانگی خایاندووە و ئازاد و کوێستان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر کاریان تێداکردووە.

 

 

ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنی خانووە بچوکەکانی گوندە گەشتیارییەکەدا بەکارهاتووە، خۆی لە بەرد، قوڕ، دار و دەرگا و پەنجەرەی بچووکی لە تەختە و ئاسن دروستکراو و کۆڵەکەی ناوماڵ دەبینێتەوە، کە هەمان ئەو کەرەستانەن لە کۆندا لە دروستکردنی خانوودا بەکارهاتوون.

 

لەبارەی هۆکاری بەکارهێنانی ئەو کەرەستە کۆنانەوە، ئازاد ئەحمەد بە ڕۆژنیوزی وت: مەبەستمان بوو کلتوری کۆنی گوندەکەمان بەبیری نەوەی نوێ‌ بهێنینەوە و دیمەنێکی جوانیش ببخشینە گوندەکەمان.

 

 

کلێو، گوندێکی تاڕادەیەک گەشتیارییە، بۆیە دروستکردنی گوندە بچوکەکەی ئازاد و کوێستان، گەشتیارێکی زیاتر بۆ کلێو ڕادەکێشێت و بەمەبەستی بینینی ئەو نەخش و نیگارە جوانە و تۆمارکردنی فۆتۆ و ڤیدیۆ.

 

کوێستان ئەحمەد، زۆر دڵی بە گوندەکەیان خۆشە و کۆبوونەوەی گەشتیار لەدەوری گوندەکەیان هەستێکی زۆر تایبەتی دەداتێ.

 

 

کوێستان، ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان کرد لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ژیان بەتایبەت لەناو گوندەکان-دا و بە ڕۆژنیوزی وت: لە ڕابردوودا پیاوان بە بێ‌ ژنان لە گوندەکاندا نەیانتوانیوە هەموو کارێک بکەن، ژنان ڕۆڵی سەرەکییان بینیوە، لە دروستکردنی ئەم خانوانەشدا زۆربەی کات من دیوارم هەڵدەچنی و ئازاد بەردەستی من بووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin