Smiley face
Smiley face
Smiley face

یادی شەهید ڤیان جاف لە قەڵادزێ-یش بەرز ڕاگیرا

2018-02-02 16:27:01



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

١٢یەمین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هید ڤیان جاف، لە شارۆچکەی قەڵادزێ-یش بە ئەنجامدانی مەراسیمێک بەرز ڕاگیرا.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ماڵی ماملێ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بەبۆنەی ساڵیادی شەهید ڤیان جاف-ەوە، مەراسیمێکی ڕێکخست و کورتە فیلمێکش لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان پێشکەشکرا.

 

 

سەرەتای مەراسیمەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر شیوەن عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شارۆچکەی قەڵادزێ، لێدوانی ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"دەبێت ژنانی باشور بە ئیرادەوە خاوەندارێتی لە چالاکییەکەی هەڤاڵ ڤیان بکەن".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"هەڤاڵ ڤیان لە کۆمەڵگایەکدا کە عەقڵییەتی ناموسپەرستی و ڕەگەزگەرایی ژن وابەستە دەکات، دژی وەستا و هەموو ئەو کۆت و بەند و یاسا کلاسیکییانەی ڕەتکردەوە، لە تەمەنێکی بچوکدا هەستی بە ئێش و ئازارەکانی کرد و بەرپەرچی زۆر شتی دایەوە، ئەو جگە لە زیرەکبوونی له خوێندنگە و ناو بنەماڵە و کۆمەڵگا، خاوەن کەسایەتییەکی تایبەت بووە".

 

لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ڕژاک-دا، ئاماژە بەوەش کرابوو:"هەڤاڵ ڤیان چالاکییەکی گیانبازی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئه‌نجامدا، بە هۆکاری ئەوەی کە بەهیچ شێوەیەک گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی قبوڵنەکرد و بوو بە وەڵامێک بەڕووی هەموو داگیرکەراندا و بە چالاکییەکەشی شۆڕشێکی ویژدانیی و زهنیی بۆ تواندنەوەی ویژدانە سەهۆڵبەندانە نووستووەکان ئەنجامدا".

 

لەکۆتایی لێدوانەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک دا جەختیشکرابووە:"پێویسته‌ به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی ژنان و به‌گشتی گه‌لی باشوریش بۆ خاوەندارێتیکردن لە ڤیان جاف و چالاکییەکەی، بە ئیرادەوە به‌شداریی ئه‌م قۆناخه‌ گرنگه‌ بین و ڕێگربین به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ژنان و هەموو ئەو توندوتیژیانەی کە لەسەر ژنان بەڕێوە دەچێت".

 

هەر لە مەراسیمەکەدا، کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان جاف، پیشانی ئامادەبووان درا.

 

له‌یلا والی حسێن، ناسراو به‌ (ڤیان جاف) و (ڤیان کارۆخ) و (ڤیان سۆران) له‌ ساڵی ١٩٨١ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایکبووه‌ و له‌ به‌هاری ساڵی ١٩٩٧ به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌، له‌ شه‌وی ١/٢ی مانگی شوباتی ٢٠٠٦ له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانین به‌ دروشمی"سه‌رله‌نوێ واتادان به‌ گوته‌کانمان" چالاکییه‌کی گیانبازیی ئه‌نجامدا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin