Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌ مه‌راسیمێک یادى شه‌هید ڤیان کرایه‌وه‌.. به‌ وێنه‌

2018-02-02 15:24:11



ڕۆژنیوز ـ سلێمانی


له‌ شارى سلێمانى به‌ مه‌راسمێک یادى ١٢ ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى له‌یلا والى حسێن ناسراو به‌ ڤیان جاف کرایه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵى ڕۆشنبیرى له‌ شارى سلێمانى به‌ به‌شدارى جه‌ماوه‌رێکى زۆر و به‌ ده‌ستپێشخه‌رى ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان-ڕژاک یادى شه‌هید ڤیان جاف کرایه‌وه‌.


سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ئازادیی ده‌ستى پێکرد.


دواتر فه‌تحیه‌ عه‌لى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که‌ له‌ باشورى کوردستان قسه‌ى کرد و باسى له‌وه‌ کرد: شه‌هید ڤیان سه‌رله‌نوێ په‌که‌که‌ى ژیانده‌وه‌، شه‌هید ڤیان خوێنى له‌ ئه‌رز نامێنێ، ئێمه‌ وه‌کو ژنانى باشور قه‌رزارى شه‌هید ڤیانین، شه‌هید ڤیان و شه‌هیدانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ئێستا له‌ عه‌فرین ڕێبازه‌که‌یان به‌رده‌وامه‌.

 


ئه‌وه‌شى وت: وه‌کو دایکێک خۆم به‌ قه‌رزارى شه‌هید ڤیان ده‌زانین، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ منى به‌ ئاگا هێنایه‌وه‌، شه‌هید ڤیان به‌ هه‌زاران ژنى به‌ ئاگا هێنایه‌وه‌.


دواتر سینه‌ڤزیۆنێک له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانى شه‌هید ڤیان نمایش کرا، له‌ سینه‌ڤزیۆنه‌که‌دا به‌شێک له‌ نامه‌کانى ڤیان جاف خرایه‌ڕوو، که‌ پێش چالاکیه‌که‌ى بۆ هه‌ڤاڵانى و گه‌لى کورد و ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌که‌ى نوسیوه‌، له‌و نامانه‌دا ڤیان جاف باس له‌ حه‌سره‌ت و هیواى خۆى بۆ ئازادیی و سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى کوردستان ده‌کات.

 

پاشان ڕووناک مه‌جید هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی له‌ هه‌رێمى سلێمانى وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و وتى: ئه‌وه‌ى که‌ شه‌هید ڤیان له‌ ٢٠٠٦وه‌ باسى ده‌کات بۆ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆ هه‌مووى هاتووه‌ته‌دى.

 


وتیشى: شه‌هید ڤیان بووه‌ پێشه‌نگێک بۆ ژنانى باشورى کوردستان، که‌ به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ به‌ سه‌دان ژن به‌شدارى کاروخه‌باتى ئازادیی بوون.


دوای ئەوە سه‌ما محه‌مه‌د ئه‌ندامى ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان-ڕژاک وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و وتى: به‌هێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین پیلانگێڕییه‌کى دیکه‌ به‌ڕێوه‌یه‌، په‌یامى شه‌هید ڤیانیش تێکۆشان و به‌رخۆدان و ته‌سلیم نه‌بوونه‌.

 


ئه‌وه‌شى وت: ئێمه‌ به‌ڵێن به‌ شه‌هید ڤیان و ته‌واوى شه‌هیدانى ئازادیى ده‌ده‌ین که‌ درێژه‌پێده‌رى ڕێگه‌که‌یان ده‌بین تا گه‌یشتن به‌ سه‌رکه‌وتن و ئازادیی.


دواتر گروپى میوزیکى شه‌هید ڤیان جاف چه‌ند گۆرانییه‌کى شۆڕشگێڕیى و نیشتمانیان پێشکه‌ش کرد.


دواى ته‌وابوونى مه‌راسیمه‌که‌ جه‌ماوه‌رى به‌شدار بوو، چوون بۆ سه‌ر گۆڕى شه‌هید ڤیان جاف له‌ گۆڕستانى سه‌یوان له‌ شارى سلێمانى.


له‌یلا والی حسێن، ناسراو به‌ (ڤیان جاف) و (ڤیان کارۆخ) و (ڤیان سۆران) له‌ ساڵی ١٩٨١ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایکبووه‌ و له‌ به‌هاری ساڵی ١٩٩٧ به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌، له‌ شه‌وی ١/٢ی مانگی شوباتی ٢٠٠٦ له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانین به‌ دروشمی"سه‌رله‌نوێ واتادان به‌ گوته‌کانمان" چالاکییه‌کی گیانبازیی ئه‌نجامدا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin