Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک: ڤیان جاف شۆڕشێکى پێکهێنا

2018-02-02 11:07:37



ڕۆژنیوزـ ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان –ڕژاک له‌ ساڵیادى شه‌هیدبوونى ڤیان جاف ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، که‌ شه‌هید ڤیان به‌ به‌شداربوونى بۆ ناو ڕیزه‌کانى گه‌ریلا شۆڕشێکى پێکهێنا.


ئه‌مڕۆ ۱۲هه‌مین ساڵڕۆژی چالاکییه‌ گیانبازییه‌که‌ی له‌یلا والی حسێن ناسراو به‌ (فیان جاف)ه‌ و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانیش به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک بانگی خاوه‌ندارێتیکردن له‌ ڕێباز و چالاکییه‌که‌ی فیان جاف ده‌کات.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که‌ وێنه‌یه‌کى بۆ ڕۆژنیوز نێردراوه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌:" له‌ ١٢هه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی سه‌رکرده‌ و گه‌ریلای ئازاد شه‌هید ڤیان جاف، جارێکی دیکه‌ هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رکه‌وتن به‌بیر دێنینه‌وه‌ و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ریان داده‌نوێنین".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" هه‌ڤاڵ ڤیان به‌ به‌شداربوونی بۆ ناو ڕیزه‌کانی گه‌ریلا شۆڕشێکی پێکهێنا، زۆرترین خزمه‌تی کرد به‌ تێکۆشانی ئازادی ژن، چونکه‌ هه‌میشه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، که‌ باشووری کوردستان پێویستی به‌ تێکۆشانی ئازادییه‌ تا دیموکراتیزه‌بوون و سیستمی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ک پارادیگمایه‌ک پێش بکه‌وێت، له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڤاڵ ڤیان زۆرترین ژن به‌شداری ناو په‌که‌که‌ بوون، ئه‌و خه‌باته‌ش که‌ لێره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بوو، بۆیه‌ هه‌ڤاڵ ڤیان پێشه‌نگی تێکۆشان و ژنی ئازاده‌ له‌ باشووری کوردستان".


باس له‌وه‌ش کراوه‌: "بۆیه‌ پێویسته‌ به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی ژنان و به‌گشتی و گه‌لی باشوریش به‌تایبه‌تى بۆ خاوه‌ندارێتیکردن له‌ ڤیان جاف و چالاکییه‌که‌ی به‌ ئیراده‌وه‌ به‌شداری ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌ بین و ڕێگر بین به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵکوژی ژنان و هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ک نمونه‌ی که‌سایه‌تی شه‌هید ڤیان ببینه‌ ده‌نگێک له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو بێده‌نگییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌".


له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: "ئه‌مڕۆش به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ ئاستی چالاکییه‌کانمان به‌ شێوه‌یه‌کی ڕادیکاڵ پێویسته‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌چینه‌وه‌ ماڵ، بۆیه‌ جارێکی دیکه‌ په‌یمانمان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدان نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ و هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌مانین له‌ هه‌موو کوردستان و به‌تایبه‌تیش عه‌فرین و هه‌تا کۆتایی به‌ ئه‌قڵیه‌تی دژ به‌ ژن و ڕه‌گه‌زپارێز نه‌هێنین له‌ تێکۆشان و به‌رخۆدان ناوه‌ستین".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin