Smiley face
Smiley face
Smiley face

​پێشانگایەكی فۆتۆگرافیی بۆ كۆمەڵێك فۆتۆگرافەری هەڵەبجە بەڕێوەچوو

2018-02-01 17:28:21



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

پاش تەواوكردنی خولێكی فۆتۆگرافەریی و بۆ نمایشكردنی كارەكانیان، پێشانگایەكی فۆتۆگرافەریی بۆ كۆمەڵێك فۆتۆگرافەری گەنجی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لەكۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی پێشانگاکە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەباخی گشتی هەڵەبجە، بەئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و كۆمەڵێك ژمارەیەکی بەرپرسی حكومی و حزبیی و ژمارەیەك لەچالاكوانانی شارەكە، پێشانگایەكی فۆتۆگرافەریی بۆ ٢٠ گەنجی فۆتۆگرافەر بەڕێوەچوو.

 

 

یەكێك لەبەشداربووانی پێشانگاكە بەناوی هەنار حسێن، بە ڕۆژنیوزی وت: دوای بەشداریكردنم لە خولی فۆتۆگرافەریی لەپەیمانگای یاد بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بەشێوەی پراكتیكی و ئەنجامدانی گەشتێكی فۆتۆگرافەریی بۆ ناوچەی هەورامان، ئەمڕۆ پێشانگایەكی فۆتۆگرافەریمان بۆ ڕێكخرا تایبەت بەكارەكانمان و بڕوانامەی بەشداربوونمان پێ‌ بەخشرا لەبواری فۆتۆگرافەری.

 

 

وتیشی: سروشتی هەڵەبجە و دەوروبەری بەتایبەت ناوچەی هەورامان هەمەڕەنگ و جۆراوجۆرە لە دارستان و سەیرانگا و كانیاو سەرچاوەی ئاو، بۆیە كاری فۆتۆگرافەری لەم شوێنانە زۆر گونجاوە و منیش دەمەوێ‌ بۆ گواستنەوەی ئەو سروشتە جوانەیەمان بەدەرەوەی هەڵەبجە ببمە فۆتۆگرافەر.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin