Smiley face
Smiley face
Smiley face

کتێبی سه‌حه‌ر-ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بڵاوکرایه‌وه‌

2018-02-01 16:08:18



ڕۆژنیوز – ڕۆزه‌ محه‌مه‌د


کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی سه‌حه‌ر، له‌ نووسینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌ شارى سلێمانى به‌ زمانى سۆرانى بڵاوکرایه‌وه‌.


پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له‌ شاری سلێمانی به‌ مه‌راسیمێک کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی سه‌حه‌ر، له‌ نووسینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رهاد چۆمانى، وه‌رگێڕی کۆمه‌ڵه‌چیرۆکه‌که‌ بڵاوکرایه‌وه‌.


ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ ساڵح، خاوه‌نی کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنوس، له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا به‌ھۆی ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ ھاوڵاتیان له‌ مه‌راسیمی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌حه‌ر وتی: ئاماده‌یی ئێوه‌ فۆڕمێکه‌ له‌ پێکه‌وه‌ بوون و به‌رگری که‌ سه‌ڵاحه‌دینه‌کان و ئاڤێستاکان به‌رھه‌م ده‌ھێنێت.

 


 ڕه‌وه‌ز، وتیشی: له‌ شه‌ڕی عه‌فرینشیدا به‌رخۆدان و خۆڕاگریی ھه‌یه‌، ئه‌وان که‌ تا دوا سنور ھه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ نیشتیمان ئازاد بکه‌ن ھه‌ندێک ھه‌بووه‌ لێره‌ نیشتیمانیان ده‌فرۆشت، جیاوازی له‌ نمونه‌ی په‌روه‌رده‌کراوی ڕۆژئاوا و باشور ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕۆژئاوا دروستکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کانتۆنه‌کانه‌، به‌ڵام نمونه‌ی باشور داخستنی سنوره‌کانه‌.


هه‌روه‌ها فه‌رھاد چۆمانی، وه‌رگێڕی کتێبه‌که‌، له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا وتی: ھه‌ر که‌ سه‌حه‌ر ده‌رچوو ھه‌ڵپه‌ی به‌ده‌ستھێنانی کتێبه‌که‌م ده‌کرد، شه‌و و ڕۆژم خسته‌ سه‌ر یه‌ک و به‌ عه‌شقه‌وه‌ کردم به‌ کوردی.

 


کتێبی کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی سه‌حه‌ر له‌ نوسینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسه‌رۆکی زیندانیکراوی (ھه‌ده‌په‌)، که‌ له‌ مانگی ١١ی ٢٠١٦ زیندانیی کرا،  ھه‌تاوه‌کو ئێستاش له‌ زینداندایه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin