Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی دارایی: هیچ پارەیەكمان لە بەغداوە بۆ مووچە پێنەگەیشتووە

2018-02-01 14:42:35



ڕۆژنیوز ـ ناوەندی هەواڵەكان

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەكیان لە بەغداوە بۆ دابەشكردنی مووچە پێنەگەیشتووە و ئەو كە پارەیەی هاتووە لە بانكێكی تایبەت بە حكومەتی عێراق لە هەولێر دانراوە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ناردنی ٢٥٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەولێر بڵاوكردەوە.

 

لە ڕوونكردنەوەكەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت: ٢٥ی مانگی ڕابردوو، ٢٥٠ ملیار دینار لە بانكی مەركەزی بەغدا نێردراوە بۆ لقی بانكی مەركەزی عێراق لە هەولێر، ئەم بانكە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە نییە و كارەكانیان لەژێر بڕیاری بانكی مەركەزیدایە.

 

باس لەوەش كراوە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی لە بەغداوە پێنەگەیشتوە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵكو لیژنەكانی  پێكهاتوو لەنێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامن لە وردبینی لەسەرجەم وەزارەتەكان، جگە لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.

 

ئاماژەی بەوەش كراوە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەموو لایەك دڵنیادەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لەسەر دابەشكردنی مووچە و هەر بڕە پارەیەك لە بەغداوە بێت وەزارەتیان ڕایدەگەیەنێت.

 

ك.ك



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin