Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی كەركوك لە خوێندنەوەی كتێب دووركەوتوونەتەوە

2018-01-26 09:58:04



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

بەشێک لە گەنجانی شاری کەرکوک، پێیانوایە کە گەنجانی شارەکەیان لە خوێندنەوە دووركەوتوونەتەوە، هۆكارەکەشی بۆ ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی و هەروەها تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگەڕێننەوە.

 

بەشێک لە گەنجانی شاری کەرکوک، لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنیوز-دا، باس لە کەمبوونەوەی ڕێژەی خوێندنەوە دەکەن لەناو گەنجانی شارەکەیاندا.

 

شامیر حەكیم، وتی:"لە شاری كەركوكدا گەنجێكی زۆر لە خوێندنەوە دابڕاوە، ئەگەرچی خوێندنەوەی كتێب هۆكاری دروستكردنی تاكە، هەر كۆمەڵگایەك تاكی خوێنەری هەبوو ئەو كۆمەڵگەیە سەركەوتووە".

 

 

شامیر، وتیشی:"هیوادارم گەنجانمان دەستبكەن بەخوێندنەوە، چونكە كتێبەكان سوودمان پێدەگەیەنن لە ژیانی تایبەتی و كۆمەڵایەتی و ژیان بە گشتی".

 

كارساز بێستوون، گەنجێکی دیکەی شاری کەرکوکە، لەسەر هۆکارەکانی دووركەوتنەوەی گەنج لە خوێندنەوە، دەڵێت:"هۆكاری سەرەكی دووركەوتنەوەی گەنج لە كتێب تۆڕە كۆمەڵاتییەكانە، هەروەها چەند هۆكارێكی تر هەن، وەكو هۆكاری سیاسی و ئابووری بەتایبەت، ئابوورییەكە كاریگەری زۆری لە خوێندكار و گەنجی كەركوك كردووە، كە دووربن لە خوێندنەوە".

 

 

كارساز، ئەوەشی خستەروو:"هۆكاری زمانیش كاریگەری خۆی هەیە لەم شارە، چونكە زۆربەی كتێب و سەرچاوە گرنگەكان بە زمانی عەرەبین".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin