Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێک بە کاری دەستیی ئازارەکانی ژنان نمایش دەکات

2018-01-25 17:12:37



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بەمەبەستی دەربڕینی ئازارەکانی ژنان، ژنە شێوەکارێک پرۆژەی "ئازار"ی نمایشکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی، پرۆژەیەک بەناوی "ئازار" کرایەوە، کە ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

 

 

شێنێ جەبار، شێوەکار، لە بارەی پڕۆژەکەیەوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: پرۆژەکان بریتییە لە تابلۆیەکی شێوەکاری لەگەڵ کارێکی دەستیی، کە خۆی لە ١٨ پارچەی نووک تیژ دەبینێتەوە،م تاوەکو ھەر تاکێک ئەو پارچانە دەبینێت ھەست بە ئازارێک بکات، لەو ڕێگەیەشەوە ھەست بە ئازارەکانی چواردەوری بکات.

 

 

وتیشی: ئامانج لە کارەکەم دەربڕینی ئەو ئازارانە بێت کە لەناخی ھەر تاکێکماندا ھەیە، بەتایبەت ئازاری ناخی ژنێک ھەر لە ڕووی ئەوەی ژنە یان ھونەرمەندە یان باڵاپۆشە و چەندین بەربەستی دیکە.

 

پێشانگاکە ئەمڕۆ کرایەوە و بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتژمێر ٥ی ئێوارە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin