Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەرکوک دوو کتێبی نوێ بڵاوکرانەوە

2018-01-25 16:53:31



ڕۆژنیوز- که‌رکوک

 

له‌ شاری که‌رکوک، مه‌راسیمی واژۆکردن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێب بەڕێوەچوو.

 

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌ هۆڵی هونه‌ریی و ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه‌ لە شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا واژۆ لەسەر هەردوو کتیبی ( ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ شاعیره‌ نه‌ناسراوه‌کانی شاری که‌رکوک)، کە له‌ نووسینی سیروان سه‌رگه‌ڵویی و (خه‌ونه‌ سپیه‌کانم) له‌ نوسینی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکار نه‌ژاد نه‌جم، کرا و بڵاوکرانەوە، که‌ ده‌زگای داودی ئه‌رکی چاپکردنی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.

 

دواتر، هه‌ردوو نوسه‌ر هه‌ریه‌که‌ و کورته‌یه‌کیان ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کانیان بۆ ئاماده‌بوان ڕوونکرده‌وه‌ و پاشان واژۆیان له‌سه‌ر کتێبه‌کان کرد.

 

نه‌ژاد نه‌جم، نووسه‌ری کتێبی خه‌ونه‌ سپیه‌کانم، وتی: ناوەڕۆکی کتیبەکەم دەقی شانۆییە، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کو شانۆکاران کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌قی شانۆییمان هه‌یه‌، ئێمەش وه‌ک نووسه‌ری ده‌قه‌ شانۆییه‌کان، ده‌مانه‌وێت خاوه‌نی ده‌قی شانۆی خۆمان بین.

 

(نه‌ژاد نه‌جم)

 

سیراون سه‌گه‌لۆیی-ش سەبارەت بە کتێبەکەی خۆی وتی:"زۆر شاعیر و که‌سیاتیمان هه‌بوو له‌ شاری که‌رکوک، که‌ خاوه‌نی شیعر و ده‌قی شیعری بوون‌، به‌ڵام له‌ ناو ئه‌ده‌بیات و کایه‌ی ڕۆشنبیریی ون بوون و ناویان نه‌بوو، ناوه‌ڕۆکی کتیبەکەی منیش باس له‌ شاعیره‌ نادیاره‌کاره‌کانی شاره‌که‌ ده‌کات".

 

(سیراون سه‌گه‌لۆیی)

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin