ڕۆژنیوز – ئایرلەند
ژمارەیەک گەنجی کورد بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی سەر عەفرین، چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئایرلەندا، و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە کەوتنە بەر توڕەیی ئەو گەنجانە.
دوێنێ ژمارەیەک لە گەنجانی کوردی دانیشتووی ئایرلەند چوونە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری دوبلن-ی پایتەخت و دواتر بەڕێپێوان بەرەو باڵیۆزخانەی تورکیا بەڕێکەوتنو بە وتنەوەی دروشمی "فاشیت ئەردۆغان" "تیرۆرست ئەردۆغان" "بژی یەپەگە و یەپەژە" و ئەردۆغان و دەوڵەتەکەیان شەرمەزارکرد و پشتیوانییان بۆ عەفرین نیشاندا.
دوای ئهوهی گهنجان ویستان ئاڵای دهوڵهتی تورک لەسەر بینای باڵیۆزخانەکە دابگرن و ئاڵای پهکهکه له جێگای دابنین، کارمهندانی ناو باڵیۆزخانەی تورکیا بە هاتنە دەروە و ویستیان بە دار پەلاماری کوردەکان بدەن، بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزیی لەنێوان هەردوولادا هاتەئاراوە.
گەنجانی کورد بە توندیی وەڵامی پەلاماردانەکەی کارمەندانی ناو باڵیۆزخانەی تورکیایان دایەوە و وەک لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، خوێن بە دەمی یەکێک لە کارمەندەکان-دا هاتووەتە خوارەوە.
ئەو گەنجانە، ڕایانگەیاند، دارودەستەی ئاکەپە نەک تەنیا لە تورکیا، لە هیچ وڵاتێکی دیکەدا پابەندی یاسا نابن، بۆ ئەوان جیاوازیی نییە شوێنەکە کوێیە، لە هەرکوێیەک کورد هەبێت پەلاماری دەدەن، بۆیە ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین وەڵامیان بدەینەوە.
ش.ف