Smiley face
Smiley face
Smiley face

کچانی مێخەک پێشانگایەکی کاری دەستییان کردەوە

2018-01-23 21:44:30



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

گرووپی کچانی مێخەک لە شارۆچکەی دەربەندیخان، پێشانگایەکی کاری دەستییان بۆ ژمارەیەك  ژنی دەستڕەنگینی شارۆچکەکە کردەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کافتریای ماڵی خانمان لە شارۆچکەی دەرەبەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، گرووپی کچانی مێخەک، لەیەکەم چالاکی دامەزراندنی گرووپەکەیاندا، پێشانگایەکی کاری دەستییان کردەوە و تا کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

 

 

ئەمیرە عەزیز، سەرپەرشتیاری گرووپی کچانی مێخەکی دەربەندیخان، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"وەک ژمارەیەک کچی دەستڕەنگینی دەربەندیخان، گرووپی کچانی مێخەکی دەربەندیخان-مان دامەزراند، بۆ زیاتر بایەخدان بە کەلتووری ناوچەکە و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ کچانی شارۆچکەکە".

 

 

ئەمیرە، وتیشی: لە یەکەم چالاکیماندا، پێشانگایەکی کاری دەستیی و کەلتووریمان بۆ هەشت کچی شارۆچکەی دەربەندیخان کردەوە، بەرهەمەکانیش بریتیبوون لە ملوانکەی مێخەک و جلوبەرگ و جوانکاریی ماڵان و کاری چنین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin