Smiley face
Smiley face
Smiley face

تۆفانێکی تویتەریی بۆ پشیوانیکردنی عەفرین دەستپێدەکات

2018-01-23 19:25:32



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەک چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هەڵمەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەنجام دەدەن، بەپێی ڕاگەیەندراوێکیشیان، ئامانجیان لەو هەڵمەتە، داواکردنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی دژە فڕین لە کانتۆنی عەفرین.

 

بڕیارە، کاتژمێر ٠٩:٠٠ ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر ٠٧:٠٠ کاتی ئەوروپا، هەڵمەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بۆ داواکردنی دروستکردنی ناوچەیەکی دژە فڕین لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، کە لەسەر هەڵمەتەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەڵمەتە لەلایەن چالاکانی مەدەنی هەرچوار پارچەی کوردستان، ئامانجی هەڵمەتەکە، ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین و داواکردنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتیی، بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ناوچەی دژە نەفڕین لە عەفرین.

 

هەڵمەتەکە بە دانانی هاشتاگی #NoFlyZone4Afrin   لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەنجام دەدرێت و ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە، داوا لەهەموو کەسێک دەکەن، کە بە دانانی ئەو هاشتاگە، بەشداریی لە هەڵمەتەکە بکات و پاڵپشتی خۆی بۆ عەفرین دەرببڕێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin