Smiley face
Smiley face
Smiley face

لایەنە سیاسییەکان لە گەرمیان بۆ پشتگیریی عەفرین کۆبوونەوە

2018-01-23 18:20:47



ڕۆژنیوز - بۆتان گەرمیانی

 

ژمارەیەکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکان لە گەرمیان، دژی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، دوای کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، کە چالاکی هاوبەش بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجام دەدەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و حزبی سۆسیالیست و بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرجەم حزبە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی هاوبەش بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین ئەنجامدا.

 

شەیما جەمال، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا وتی:"لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارماندا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨-١-٢٠١٨ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، بۆ پاڵپشتیی عەفرین، ڕێپێوانێک لەبەردەم پارکی شەهید لەیلا قاسم تا ناو بازاڕی کەلار ئەنجام دەدەین".

 

 

وتیشی:"بێدەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتانی زلهێزیش بەرامبەر بەم کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆرستییە جێگەی شەرمەزارییە، ئێمە داوا لەسەرجەم خەڵکی گەرمیان دەکەین، کە بەشداریی ئەو ڕێپێوانە بکەن و هەڵوێستیان هەبێت".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin