Smiley face
Smiley face
Smiley face

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە شەش ھونەرمەندی بواری سینەما

2018-01-23 18:05:49



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

دوای بەشداریکردنیان لە دیدارە ھونەرییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی یۆتۆبۆری لە سوید، شەش هونەرمەندی کوردی بواری سینەما، لە مەراسیمێکیدا لە شاری هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر، بەهاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی سینەمای هەرێمی كوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە شەش هونەرمەندی بواری سینەمای کوردیی.

 

ئەو شەش هونەرمەندەی بواری سینەما، کە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا، بریتیبوون لە ھونەرمەندان خەلیل یابە، فەیسەڵ محەمەد، شەوکەت ئەمین کورکی، عەدنان عوسمان، کەریمۆک و شاخەوان ئیدریس .

 

شاخەوان مستەفا، بەڕێوبەری ھونەری سینەمای ھەولێر، بە ڕۆژنیوزی وت:"ڕێزلێنانی لەم شەش ھونەرمەندە لەپای بەشداریی کارایانە لە جموجولە ھونەرییەکان و فیستیڤاڵە جیھانییەکان و دیدارە ھونەرییەکان، لەوانە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فلمی کوردی یۆتۆبۆری لە سوید".

 

 

وتیشی:"ئەم ھونەرمەندانە بە فیلمەکانیان شەڕی تیرۆریستانی داعش و دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستانیان بە وڵاتانی جیھان پیشانداوە، بۆیە بە ئەرکی خۆمان دەزانین، کە بەھەموو توانایەکمانەوە پشتیوانیی ھونەرمەندان بکەین".

 

بەڕێوبەری ھونەری سینەمای ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرقاڵی ئەوەن پرۆژەی سینەما لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، بۆ ئەوەی لەپاڵ سیاسییەکان، پەیامی گەورە بەجیھان بگەیەنین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin