Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی ئەندازیارێک دۆزرایەوە

2018-01-23 17:51:40



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

دوای دوو ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمی ئەندازیارێک لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی ئازادیی شاری هەولێر، تەرمی ئەندازیارێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە شاری هەولێر دۆزرایەوە.

 

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ماوەی دوو ڕۆژ بوو کەسێک کە پیشەکەی ئەندازیاربووە لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕانەوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە تەرمەکەی لەو شوێنە دۆزرایەوە کە بەکرێ بۆ نووسینگەی پیشەکەی گرتبووی".

 

ئەوەشی خستەڕوو:"ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ و ناوی زانا فەیسەڵە و پیشەی ئەندازیاربووە، باوکی چوار منداڵە و دانیشتووی شاری ھەولێرە، لەکاتی پاککردنەوەی ئەو شوقەیەی بەکرێ بۆ کردنەوەی نووسینگەی خۆی گرتبووی، لە گەڕەکی ئازادی لە سێیەمین نھۆم دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات".

 

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەھاوکاری کەسوکاری ئەندازیارەکە و تیمەکانی پۆلیس، لەکاتی لێکۆڵینەوەی ونبوونی توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، دۆسیەی لێکۆڵێنەوەیش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin