Smiley face
Smiley face
Smiley face

پشتگیرییەکان بۆ عەفرین لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە

2018-01-23 16:38:41



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لەدرێژەی چالاکییەکانی بۆ پشتیوانیی عەفرین لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، ژمارەیەک هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستانی نیشتەجێی شاری ھەولێر، لەبەرەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و داویان لێکردن، کە هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین ڕابگرن.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان کە نیشتەجێی شاری ھەولێرن، بۆ پشتیوانیکردنی عەفرین، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە.

 

 

ئەسمەر خەیرۆڵا، هاوڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستان-ی نیشتەجێی هەولێر و بەشداربوویەکی گردبوونەوەکە، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئەوەی بەرامبەر عەفرین دەکرێت ھەرگیز قبوڵ ناکرێت، پێویستە ھەمووان پشتیوانی و بەرگریکردن لە ڕۆژئاوا ڕابگەیەنن و کاتی دەست لەناو دەستی گەلی کوردە".

 

 

عەبدی مەجدۆ، یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"پێویستە ئەردۆغان لەوە تێبگات، کە ھەرگیز عەفرین ناکەوێ و گەلی کورد یەک دەنگ سەردەکەوێت".

 

 

وتیشی:"بێدەنگبوونی وڵاتە زلھێزەکان نیشانەی بێ وەفاییانە، چونکە ئەوە گەلی ڕۆژئاوابوو شەڕی چەتەکانی داعشی دەکرد".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin