Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەڵادزێ، ساڵیادی کۆچی دوایی ماملێ کرایەوە

2018-01-23 16:18:32



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە شارۆچکەی قەڵادزێ، لە مەراسیمێکدا و بە پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی هونەریی، ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەدی ماملێ کرایەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە، لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ماڵی ماملێ کە ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە، بەهاوکاری گروپی میوزیکی نامرێ-ی قەڵادزێ، نۆزدەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد محەمەدی ماملێ کرایەوە.

 

 

سامان محەمەد، سەرپەرشتیاری ماڵی ماملێ و ڕێکخەری مەراسیمەکە، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"ساڵانە بەردەوام لە شارۆچکەکەمان یادی کۆچی دوایی مامۆستای گەورەی گەلەکەمان مەحەمەدی ماملێ کراوەتەوە، ئەمساڵیش بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە مەزنە، هەستاوین بەڕێکخستنی چالاکییەکی گۆرانی و موزیک".

 

 

سامان، وتیشی:"بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و شەهید و بریندارانی ئەو هێرشانە، نەمانتوانی کە ساڵیادەکە بەشێوەیەکی فراونتر بکەینەوە، لێرەشەوە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان لە عەفرین".

 

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کورد، محەمەدی ماملێ ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە ساڵی ١٩٢٥زاینی لە گەڕەکی خڕێ-ی شاری مهاباد-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای پەهلەوی و سەعادەت لە مهاباد تەواو کردووە و لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ بەهۆی نەخۆشی ئالزایمێز لە مهاباد کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش نۆزدەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی بوو.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin