Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی گۆڕان بۆ پشتگیریی عەفرین سەردانی پەیەدە-یان کرد

2018-01-23 15:54:21



ڕوژنیوز- دانا عومەر

 

بەمەبەستی دەربڕینی پشتگیریی بۆ عەفرین، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدە-یان لە شاری سلێمانی کرد.

 

کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان، کە پێک ھاتبوون لە شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزووتنەوەکە و محەمەد عەلی، شاناز محەمەد، ئەمین بەکر و عەبدوڵای مەلا نوری، ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە-یان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن، سلێمان عەرەب، ھاوسەرۆکی نوێنەرایەتی پەیەدە لە ھەرێمی کوردستان و یوسف کوتی و مەحمود ڕەشۆ، ئەندامانی نوێنەرایەتی پەیەدە، لە ھەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

 

 

لەدوای سەردانەکە، عەبدوڵای مەلا نوری، ڕایگەیاند:"بە ئامانجی گەیاندنی پشگیریی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ شاری عەفرین، سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدە-مان کرد لە ھەرێمی کوردستان، پێمان وایە ئەرکی ھەموو کەس و لایەنێکە کە پشتگیریی عەفرین بکات".

 

عەبدوڵای مەلا نوری

 

سلێمان عەرەب، ھاوسەرۆکی نوێنەرایەتی پەیەدە، لە ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:"سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و ھەموو لایەنەکانی تر بۆلامان بەرزدەنرخێنین، پێمان وایە ئەرکی ھەموو کەس و لایەنێکە پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەربڕێت".

 

سلێمان عەرەب

 

ناوبراو ئاماژەی بە ڕەوشی عەفرین کرد و وتی:" گەلی عەفرین گەلێکی خۆڕاگر و ڕێکخراون، بڕیاری بەرگریکردنێکی مەزنیان داوە، لە ئێستاشدا شەر لە دەوروبەری عەفرین بەڕێوە دەچێت، تا ئێستا چەتەکانی تورکیا نەیانتوانیوە پێ بخەنە سەر خاکی عەفرین".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin