Smiley face
Smiley face
Smiley face

چوار هاوڵاتی لە تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە جەندریس شەهیدبوون.. بەوێنە

2018-01-23 15:42:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان 

 

بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی مسریێ و دیربەلۆت-ی سەر بە شارۆچەکەی جەندریس لە عەفرین، دوو ژن و دوو منداڵ شەهیدبوون.

 

لە ئێوارەی ئەمڕۆ-وە، سوپای تورک و چەتەکانی، بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی سنووری شارۆچکەی جەندریس-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین کردووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تۆپبارانەکان بەردەوامە.

 

ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە، دوو ژن و دوو منداڵ شەهیدبوون، پێدەچێت ژمارەی شەهید و بریندارەکانیش ڕوو لەزیادبوون بکات.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە سنووری شارۆچکەی جەندریس-ی سەر بە عەفرین بەردەوامە.

 

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin