Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایانی ئاینی لە مەریوان و هەورامان: عەفرین ڕەگ و خوێنمانە

2018-01-23 14:17:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن: دابڕزێن ئەوانەی دەم لە ئازادی دەکوتن و بێدەنگیشن لە ئاست ستەمی ستەمکاران، عەفرین کوردستانە، کوردستانیش ڕەگ و خوێنمانە.

 

ئەمڕۆ، یەکێتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان (یەمامە)، لەبارەی هێرشەکانی سەر عەفرین، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: کۆبانێ بوویە دەرسێک بۆ ئازادیخوازانی جیهان، کەرکوک، خورماتوو، بوونە قوربانی درۆ و دەلەسەی ئاشتیخوازان و لایەنگرانی ئازادیی و سەربەخۆیی.

 

ئەوەش هاتووە: ئەوا عەفرینیش هاتە نێو مەیدانی تاقیکردنەوەی ئو کەسانەی دەم لە مافی مرۆڤ و گەلان ئەکوتن، فاشیستە تورکییەکان نە یەکەم جاریانە و نە ئاخرجاریشیان دەبێت، ئاویان لە راستییەکان هەڵنایەت و ژن و پیاو و منداڵی بێتاوان دەکەنە نێچیری لولەی تفەنگ و تۆپ و خومپارەی خۆیان.

لە بەشێکی دیکەشدا دەڵێن: کوان؟ لەکوێن؟ ئەوانەی لافی ئازادی مافی مرۆڤ لێدەدەن؟ خەڵکی دنیا بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی ستەمەکانیان دەبینین و لەبەر چاویانە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە: هاوکات لەگەڵ خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ و گەلان لە جیهان، ئێمەی مامۆستایانی ئاینی مەریوان و هەورامان وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین و ئەو کارە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەکەین و دەڵێین: دابڕزێن ئەوانەی دەەم لە ئازادی دەکوتن و بێدەنگیشن لە حەنای ستەمی ستەمکاراندا، عەفرین کوردستانە، کوردستانیش ڕەگ و خوێنمانە، نەمان بۆ ستەمکاران.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin