Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیان: یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى تەنها ڕێگای پاراستنى خاکى کوردستانه

2018-01-23 14:07:00



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نن: بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی داگیرکەران و پاراستنی خاکی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی تەنها ڕێگایە.

 

لەچوارچێوەی ناڕازاییەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی عەرفرین-ی ڕۆژئاوای وکردستان، بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنیوز-دا، هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن.

 

هادى حه‌مه‌ڕه‌شید، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی وتی: عه‌فرین و کانتۆنه‌کانى ترى ڕۆژئاواى کوردستان نمونه‌یه‌کى جوانى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ له ‌پێکه‌وه‌ژیانى ته‌واوى گه‌لانى ناوچه‌که‌، بۆیە دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی ئەو سیستمە و هێرشی دەکاتە سەر.

 

(هادى حه‌مه‌ڕه‌شید)

هادى، وتیشى:"ڕووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى که‌رکوک پێى وتین، که‌ نابێت پشت به‌ده‌سه‌ڵاته‌ زلهێزه‌کانى جیهان ببه‌ستین، به‌ڵکو ته‌نها له‌ڕێگه‌ى به‌رخۆدان و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ده‌توانین سنووره‌کانى خۆمان بپارێزین وه‌ک چۆن له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌کۆبانى و ئێستاش له‌عه‌فرین ده‌یبینین".

 

هه‌ردى هادى، هاوڵاتییەکی دیکەیە و، وتی:"یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نها ڕێگاى پاراستنى خاکى کوردستانه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى وڵاتى داگیرکه‌ر و دوژمنانى گه‌له‌که‌مان، بۆیه‌ ده‌بێت واز له‌ بەرژەوەندیی شەخسیی بهێنین لەپێناو یەکێتی نەتەوەییدا".

(هه‌ردى هادى)

عومه‌ر عه‌نه‌بى، هاوڵاتییەکی کاسبکارە و سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا، پشتیوانیی بۆ گەلی عەفرین دەربڕی و وتی:"ئاماده‌ى هه‌موو جۆره‌ به‌رگرییه‌کین له ‌گه‌ل و خاکى عه‌فرین".

(عومه‌ر عه‌نه‌بى)

خوێندکارێکى به‌شى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ناوى کاوان جه‌لال، وتی:"بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی داگیرکەران،‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان هه‌وڵى یه‌کگرتن بده‌ن و پێکه‌وه‌ به‌رگریى کوردستان بکه‌ن".

(کاوان جه‌لال)

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin