Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوای شکانیان لە زەمینەوە سوپای تورک هێرشی ئاسمانی دەستپێکردەوە

2018-01-23 11:39:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فڕۆکە جەنگەییەکانی سوپای تورک، دوای ئەوەی گورزی کوشندەیان لە زەوییەوە بەرکەوت، جارێکیتر لە ڕێگەی فڕۆکەوە هێرشی ئاسمانییان دەستپێکردەوە.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شارۆچکەی ڕاجۆ-ی سەربە عەفرین بۆردوومان دەکەن.

 

هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بۆ عەفرین بەردەوامە، لە ئێستادا و دوای تێکشکانی سوپای تورک لەلایەن شەڕڤانەنەوە لە ڕێگای زەمینییەوە، دەستیان کردووەتەوە بە هێرشی ئاسمانی.

 

تا ئێستا ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ڕاجۆ ئاشکرا نەکراوە.

 

لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکەوە، چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە ژن و منداڵیان تێدایە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin