Smiley face
Smiley face
Smiley face

زاخۆ، ڕێکخراوەکان پشتگیریی خۆیان بۆ عەفرین نیشاندا

2018-01-23 11:31:59



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارۆچکەی زاخۆ نوێنەری نۆ ڕێکخراوی مەدەنیی بۆ پشتگیریی لە عەفرین گردبوونەوە و تیایدا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بێنە سەر خەت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.

 

ئێوارەی دوێنێ، لە تەنیشت پردی دەلال لە شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، نوێنەری نۆ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی کە ڕێکخراوەکانی (ئومێدا گەش، مەنگ، خامتیر، فەرەشین، ئاڤا، نمونە  یا نابینان، وەرین) لەناویاندا بوون، لەبەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک-یان ئەنجامدا.

 

لە گردبوونەوەکەدا ئیدانەی هێرشی سەر عەفرین-یان کرد و داواشیان  لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد، کە چاویان بکەنەوە لە بەرامبەر هێرشی سەر گەلی کورد و بە زووترین کات هەوڵ بۆ وەستاندنی بدەن.

 

هەروەها، داوایان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی کوردی کرد لە ناوخۆ و دەرەوە بۆئەوەی فشار لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بکەن بۆ بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی.

 

لە کۆتاییشدا، داوایان لە هێز و لایەنی سیاسیی کوردیی کرد، کە چۆن لە کۆبانێ یەکڕیزی کوردییان دیاری کرد، ئاواش لە عەفرین یەک دەست و یەک ڕیز بن.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin