Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەمچەماڵ، بە ئاڕ پی جی هێرشکرایە سەر ماڵی ئەفسەرێک.. بەوێنە

2018-01-23 10:44:20



ڕۆژنیوز – ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

له‌ شاره‌دێى شۆڕش بە ئاڕ پی جی هێرش دەکرێت ماڵی ئەفسەرێکی هێزەکانی ناوخۆ، ئەفسەرەکەش دەڵێت: ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ لاى هاوڵاتى نین، ته‌نها لاى ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات قسه‌ى هه‌بێت.

 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شاره‌دێى شۆڕشى سه‌ر به‌ شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵى پارێزگاى سلێمانى، بە ئاڕ پی جی هێرشکرایە سەر ماڵی ڕایدى مافپه‌روه‌ر جه‌لال محه‌مه‌دئه‌مین لێپرسراوى بنکه‌ى گرتن و گواستنه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ.

 

جه‌لال محه‌مه‌دئه‌مین، بە ڕۆژنیوزی وت:"کاتژمێر پێنج و نیوى به‌ره‌به‌یان بوو، ‌خۆم له‌ماڵدابووم گولـله‌ ئاڕ پی جی-یەک به ‌ماڵه‌که‌مه‌وه‌ نرا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دایکم که‌ ژنێکى ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵەیە‌ (سه‌برییه‌ مسته‌فا) له ‌قه‌ڵه‌وێڵه‌که‌ى به‌روه‌بووه‌ و ڕانێکى شکاوه‌".

 

 

جەلال، وتیشی:"دایکم لەژێر چاودێری پزیشکدایە لە نەخۆشخانەی سلێمانی و باری تەندروستیی ناجێگیرە".

 

سەبارەت بە تەقەکەرەکە و هۆکاری تەقەکردنەکە، ناوبراو، وتی:"ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندیى به ‌پیشه‌که‌مەوە هه‌یه‌، هه‌ر سه‌ره‌داوێکمان ده‌ستبکه‌وێت، بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن ڕایده‌گه‌یه‌نیین".

 

ئەو ئەفسەرە، پێشیوایه‌، ئه‌و کاره‌ "کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى" گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان ده‌کرێت و، وتی:"‌ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ى هه‌بێت، چونکه‌ ناکرێت ئاڕ پی جی که‌ چه‌کێکى گه‌وه‌ره‌یه‌ له‌نێو ماڵاندا بته‌قێنرێت".

 

جەلال محەمەدئەمین، ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، کە به‌گوێره‌ى یاساى چه‌کى هه‌رێمى کوردستان "ئه‌سلیحه‌"، ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ لاى هاوڵاتى نین، ته‌نها لاى ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات قسه‌ى هه‌بێت و بزانێت ئه‌و چه‌کانه‌ به‌کێ ده‌رێت و چۆن به‌کارده‌هێنرێت.

 

لێپرسراوى بنکه‌ى گرتن و گواستنه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌لایه‌ن هۆبه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانى چه‌مچه‌ماڵ و ئاسایشى سنوره‌که‌وه‌ ده‌ستبه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کراوه‌، تا ئێستا له‌لێکۆڵینه‌وه‌دان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]mail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin