Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەکتەرێک: تورکیا دەیەوێت لەژێر ناوی فەتحدا عەفرین ئەنفال بکات

2018-01-23 10:42:19



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

تەها مەحمود، وەکو هونەرمەندێک نیگەرانە بۆ گەلی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، کە تورکیا دەیەوێت لەژێر ناوی فەتحدا عەفرین ئەنفال بکات.

 

ماوەی چوار ڕۆژە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان دەکرێت و هێرشی دەکرێتە سەر و هەوڵی داگیرکردنی دەدرێت، ئەوەش کاردانەوەی چین و توێژە جیاوازەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا لێ کەوتووەتەوە.

 

لەوبارەیەوە هونەرمەند و ئەکتەری دراما، تەها مەحمود، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەم هێرشانەی سەر عەفرین پێویستە لەلایەن هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران و سەرجەم چین و توێژەکانەوە ئیدانە بکرێت و تێبکۆشن بۆ بەرگرییکردن لە عەفرین و دەربڕینی پشتیوانی بۆی.

 

ئەو ئەکتەرە، وتیشی:"حزبی بەعس لەژێر ناوی سورەتی ئەنفال گەلی کوردی باشوری ئەنفال کرد، ئێستاش دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لەژێر ناوی سورەتی فەتح عەفرین ئەنفال بکات".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin