Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی كەركوك هێرشەكانی سەر عەفرین شەرمەزار دەكەن

2018-01-23 10:30:51



ڕۆژنیوز - ڕێباز سەباح

 

بەشێك لە گەنجان و چالاكوانانی شاری كەركوك ئیدانەی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك دەكەن بۆ سەر كانتۆنی عەفرین، گەنجێكیش پێیوایە کە ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر عەفرین، بەڵکو هێرشە بۆ سەر تەواوی گەلی كورد.

 

هێرش و دەستدرێژییەکانی سوپای تورک بۆسەر کانتۆنی عەفرین، لەلایەن چینوتوێژەکانی گەل لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان شەرمەزار دەکرێت.

 

بەختیار ماجید، ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی لاوانی كوردستان، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"وەك و گەنجێكی شاری كەركوك و چالاكوانێكی مەدەنی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی دەوڵەتی توركیا دەكەم بۆ سەر كانتۆنی عەفرین كە بە ناوی تیرۆرەوە هەوڵدەدات خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكات".

 

 

بەختیار وتیشی:"وەكو گەنجێكی باشوری كوردستان هاوخەمی خۆمان و پاڵپشتی خۆمان بۆ براكانمان لە كانتۆنی عەفرین دەردەبڕین و دەڵێین عەفرین ناكەوێت و لە گەڵتانین عەفرین".

 

گیڤارا كەركوكی، گەنجێكی دیکەی شارەكەیە، لەسەر هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر عەفرین بۆ ڕۆژنیوز، وتی:"ئێمە وەك گەنجانی كەركوك، پاڵپشتی خۆمان بۆ كانتۆنی عەفرین دەردەبڕین، ئەو هێرشەی سەر عەفرین هێرشێك نییە تەنها بۆ سەر عەفرین بێت، بەڵکو هێرشێكە بۆ سەر تەواوی گەلی كورد, گەلی ئێمە لە هەر شوێنێك بێت تورك دژایەتی دەكات و هەوڵ دەدات لە ناوی بەرێت، بۆیە ئێمە وەك گەنجانی كەركوك پاڵپشتی خۆمان دەردەبرین بۆ كانتۆنی عەفرین و دەڵێین عەفرین بەتەنها نییە و عەفرین ناكەوێت".

 

 

ئەو گەنجە وتیشی:"لێرەوە ئەو حزب و لایەنە سیاسییانە شەرمەزار دەكەم كە بێ هەڵوێست و بێدەنگن بەرامبەر هێرشەكانی سەر عەفرین, لێرەوە بە دەوڵەتی فاشیستی تورك دەڵێین ئێمە لە گەڵ عەفرینین و پاڵپشتی دەكەین و عەفرین تەنها نییە".

 

محمد عوسمان گەنجێكی تری شارەكەیە بەم شێوەیە بۆ رۆژنیوز دواو، وتی:"ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە دەكرێتە سەر كانتۆنی عەفرین، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین لە ئاست ئەم هێرشانە بێتە دەنگ، ئەم قڕكردنەی لە لایەن دەوڵەتی توركەوە بە ئاگایان بێنێتەوە، چونكە مەترسی هەیە لەسەر گەلی ئێمە لە عەفرین".

 

 

ئەو گەنجە وتیشی:"عەفرین بوەتە جێی‌ حەوانەوەی هەموو گەلانی سوریا، بەڵام دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی درێژە بە داگیركارییەكانی بدات، دێت پەلاماری كانتۆنی عەفرین دەدات، بۆیە ئێمە پاڵپشتی خۆمان دەردەبڕین بۆ كانتۆنی عەفرین و شەرڤانان لەوێ".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin