Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی کامپی مەخمور پشتگیریی عەفرین دەکەن

2018-01-23 10:01:18



ڕۆژنیوز - غوربەت و زنارین

 

هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، دەڵێن، کە پشتگیریی عەفرین دەکەن و داواش دەکەن هەموو ئازادیخوازان بۆ عەفرین هەستنە سەرپێ.

 

چەند هاوڵاتییەکی کامپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی سەبارەت بە هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و داگیرکاریی شەرمەزاردەکەن.

 

زەینەب کارا، یەکێک لە هاوڵاتیانی مەخمور لەم بارەیەوە دەڵێت: پێویستە حکومەتی تورک باش بزانێت، کە کورد چیدی وەک جاران نەماوە کە حکومەتی تورک بتوانێت یاریی پێ بکات و بیخەڵەتێنێت، با ئەوەش بزانن کە خوێنی شەهیدەکانمان لە سەر زەوی نامێنێتەوە، گەلەکەمان وەکچۆن لە کۆبانێ بەرخۆدانیان کرد، لە عەفرینیش بەرخۆدان دەکەن.

 

هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی نازیر تەکین وتی: حکومەتی فاشیستی تورک ئەوە ماوەی ٢٠٠ ساڵە کە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی، ئێمە وەک خەڵکی مەخمور پشتگیریی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەرخۆدانی عەفرین، هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزاردەکەم، بانگەوازیی هەموو گەلی کوردیش دەکەم، کە وەکچۆن پشتگیریی کۆبانێیان کرد لە بارەی عەفرینیشەوە هەستنە سەر پێیان.

 

سوڵتان یڵدزتان، کە هاوڵاتییەکی دیکەیە، دەڵێت: سوپای تورک ئەمڕۆ دەیەوێت شەڕێکی قێزەون لە دژی عەفرین ئەنجام بدات، مەخمور هەر عەفرینە و عەفرینیش مەخمورە، چیدی چۆک لە بەرامبەر حکومەتی تورکدا دانادەین، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین.

 

ڕووبار ئیلهانیش وتی: هێرشی تورکیا نەک تەنیا بۆ سەر عەفرین بەڵکو بۆ سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد و ئازادیی هەموو تاکێکی کوردە، عەفرین کەرکوک نییە و هێزەکانی بەرگری لە عەفرین تا کۆتایی بەرەگیی لێدەکەن، گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵدەستنە سەر پێیان و پشتگیریی عەفرین دەکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin