Smiley face
Smiley face
Smiley face

لایەنە سیاسییەکان لە کفری پشتیوانیی خۆیان بۆ عەفرین دەربڕی

2018-01-22 19:27:34



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

بەشێکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی شارۆچکەی کفری، بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین شەرمەزارکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم گەراجی کۆنی شارۆچکەی کفری-ی سەر بە ئیدارەی گەرمیانەوە، تا بازاڕی شارۆچکەکە، بەشێکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی شارۆچکەکە، دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.

 

 

لە چالاکییەکەدا، شوان جەلال، چالاکوانی مەدەنی، بەیاننامەی سەرجەم حزبە بەشداربووەکانی چالاکییەکەی خوێندەوە و وتی:"وێڕای ئیدانەکردن و شەمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین، داوا دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، کە هەرچی زووە سنورێک بۆ دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان دابنێن، هەروەها بانگەوازی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ناوەندە جیاجیاکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتیی جیهان دەکەین، ئەرکی خۆیان لە شەرمەزارکردن و فشارخستنە سەر دەوڵەتی توک لە ئەستۆ بگرن".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"سەودا و مامەڵەی ڕوسیا و هەموو ئەو دەوڵەتانەی بەم شەڕە ژێر بە ژێر تێوەگلاون، بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و پێیان دەڵێین، کە گەلی ئێمە لە مێژووی دوور و نزیکدا، وانەی گەورە و پڕ بایەخی هەیە لە تێکۆشان و تەسلیم نەبوون".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin