Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقتەق بۆ عەفرین خۆپیشاندانی ئەنجامدا

2018-01-22 18:09:19



ڕۆژنیوز - تەقتەق

 

لە شارەدێی تەقتەق-یش خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەچوو.

 

كاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە دەسپێشخەری تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان، لە سەرەتای بازاڕی شارەدێی تەقتەقی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لە پارێزگای هەولێر، تا ناوەڕاستی بازاڕ، خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیریی لە عفرین بەبەشداری دەیان هاوڵاتی بەڕێوەچوو.

 

 

دێهات عوسمان، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی خۆێندەوە و تیایدا هاتبوو:"ڕژێمی ئەرۆدغان دەیەوێت بە هێرشەكانی گەلی كورد بێدەنگ بکات، بەڵام دوژمنان خەیاڵیان خاوە، عەفرین دەبێتە كۆبانێ-ی دووەم و مێژوو بۆ كورد دروست دەكات".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"دوژمنان و چەتەكان ناتوانن بەرامبەر بە ئیرادەی گەل شەڕ بكەن، شەڕڤانانی ئازادی گەلانی سوریا و كوردستان، عەفرین دەكەنە گەوەرەترین بەرخودێر و مێژوو بۆ گەلی كوردستان و جیهان".

 

هەر لە چالاکییەکەدا، وتاری هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە پێشكەشكران.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin