Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕانیه‌ چالاکی ئێشکگرتن بۆ عه‌فرین ده‌ستیپێکرد

2018-01-20 23:17:47



ڕۆژنیوز ـ عه‌لی قادر 


له‌ شارۆچکه‌ى ڕانیه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌رى گه‌نجانى وڵاتپارێز و ژنانى گه‌نجى تێکۆشه‌ر چالاکى ئێشکگرتن بۆ پشتگیریکردنى عەفرین ده‌ستیپێکرد.


ئه‌مشه‌و له‌ شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین، به‌ ده‌ستپێشخه‌رى گه‌نجانی وڵاتپارێز و ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ر چالاکی ئێشکگرتن ڕێکخرا.


چالاکییه‌که‌ له‌ناو باخی گشتی شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ ده‌ستیپێکردوه‌ و وابڕیاره‌ تا به‌یانی به‌رده‌وام بێت.

 

هەروەها لە شارۆچکەی چەمچەماڵیش ئەمشەو گەنجان چالاکیان بۆ عەفرین رێکخست.


وا بڕیاره‌ سبه‌ى له‌ چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ چالاکى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕێکبخرێت. 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin