Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریی له‌سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

2018-01-20 23:02:37



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هاوپه‌یمانى دیموکراستى و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات، پێویسته‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له‌ کۆتاییهێنان به‌ ئاڵۆزییه‌کان.


شه‌رمه‌زارکردنى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌.


هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ وێنه‌یه‌کى به‌ ڕۆژنیوز گه‌یشتوه‌، له‌باره‌ى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕایگه‌یاندوه‌: ئێمه‌ له‌ ھاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه‌ له‌و ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ی عه‌فرین ده‌ڕوانین و داواکارین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ژیرانه‌ و دوور له‌ لۆجیکی ھێزی سه‌ربازی به‌ زوویی چاره‌سه‌ری دۆخه‌که‌ بکه‌ن.


ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌: پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر عه‌فرین و ھیچ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ئه‌نجام نه‌دات، و تواناکان بۆ شه‌ڕی داعش ته‌رخان بکرێت نه‌ک دژی شه‌ڕڤانانی قاره‌مان که‌ پێشه‌نگی شه‌ڕی داعشن.  


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سه‌لماندن و ڕێزگرتن له‌ مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوا ڕاسته‌ڕێی دابینکردنی ئارامی و ئاسایشه‌، به‌تایبه‌ت که‌ کچان و کوڕانی شه‌ڕڤان توانیویانه‌ ناوچه‌کانیان له‌ مه‌ترسی تیرۆری داعش و گروپه‌ تیرۆریستیه‌کان بپارێزن و حوکمێکی خۆبه‌خۆی شیاو  بنیات بنێن. 


له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: له‌م پێناوه‌شدا پێویسته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی ببینێت به‌ مه‌به‌ستی ھێنانه‌کایه‌ی ئاشتی و ئارامی و پاراستنی خه‌لکی سیڤیلی عه‌فرین و ناوچه‌کانی تر و کۆتایی ھێنان به‌ له‌شکرکێشی و ئاڵۆزییه‌کان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin