Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان لە عەفرین سوپای تورکیا و چەتەکانیان ناچار بەکشانەوە کرد

2018-01-20 21:07:21



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورکیا و چەتەکانی لە سنووری شارۆچکەی بلبلێ-وە هەوڵی چوونە عەفرین-یان دا، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە وەڵامێکی توندیان درایەوە و ڕێگرییان لەو هەوڵەی سوپای تورکیا کرد.

 

ئەمشەو، سوپای تورکیا و گرووپە چەتەکانی، لە گوندەکانی بالیان و کوردۆی سەر بە شارۆچکەی بلبلێ لە کانتۆنی عەفرین، بە تانک و زرێپۆشەوە هەوڵی بەزاندنی سنووری ڕۆژئاوای کوردستان-یان داوە.

 

ڕاگەیەندرا، کە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، وەڵامێکی تووندی ئەو هەوڵەی سوپای تورکیا و چەتەکانیان داوەتەوە و ئەو ناچار بە کشانیەوەیان کردوون.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ڕووبەڕووبوونەوەی سەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانی لەو ناوچانە بەردەوامە، هاوکات بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا بەردەوامی هەیە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin