Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە لەبارەی عەفرینەوە هۆشداری دەداتە تورکیا

2018-01-20 18:55:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەرفەتێکی دیکە دەداتە چەتەکانی داعش، هۆشداریش دەداتە تورکیا، کە هەڕەشە و هێرشەکانی لەدژی عەفرین ڕابگرێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەرفەتێکی دیکە دەداتە داعش، ئێمە پێداگریی لەسەر پاراستنی سنوورەکانی سوریا دەکەین، قبوڵ ناکەین کە تورکیا لەسەر خاکی سوریا هێرش ئەنجام بدات".

 

قەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە:"ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن هێزەکانی ئێمە لەسەر سنوور هێرشیان ئەنجامداوە، درۆیە، تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، دەیەوێت هێزە سەربازییەکانی و گرووپە ئۆپۆزسیۆنی توندڕەوەکان ڕەوانەی ناوچەکانمان بکات، ئەوەش دەبێتە هێرشێکی دوژمنکارانە لەسەر گەلەکەمان و تەواوی سوریا".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە هۆشداریی دەداتە تورکیا و دەڵێت:"تورکیا ئاگادار دەکەینەوە کە هەڕەشە و هێرشەکانی لەسەر عەفرین بوەستێنێت، داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، کە گرنگی بە شەڕی دژی چەتەکانی داعش بدات و چارەسەری سیاسیی بۆ سوریا بدۆزێتەوە".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin