Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەوڵێکی سوپای تورک بۆ چوونە عەفرین تێکشکێندرا

2018-01-20 15:04:56



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەردەوامە و شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە هەوڵێکی دیکەی سوپای تورکیان بۆ بەزاندنی سنوورەکانی عەفرین تێکشکاند.

 

سوپای تورک ١٠ تانک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ژمارەیەکی زۆر سەربازەکانی سوپای تورکی لە گردی مەرجۆقی باکوری کوردستان جێگرکردووە، کە دەکەوێتە سەر سنووری گوندی بالیی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین.

 

ئەو هێزانە ئەمڕۆ هەوڵیاندا لەو ناوچەیە خەندەق هەڵبکەنن و پاشان خۆیان بگەیەننە بەرزاییەکانی چیای گر-ی سەربە شارۆچکەی بلبلێ.

 

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە چالاکییەکیان لە دژی ئەو هەوڵدانەی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin