Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی لە كۆبوونەوەدان.. نوێكراوەتەوە

2018-01-20 15:03:49



ڕۆژنیوز ـ ناوەندی هەواڵەكان

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدان.

 

لە سەردانێكی ڕانەگەیەندراودا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم گەشتنە بەغدا.

 

بەپێی زانیارییەكان تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە كۆبوونەوەی نێوان عەبادی و شاندی حكومەتی هەرێم بەردەوامە.

 

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، كە پێشتر هیچ باس نەكراوە، سەردانێكی لەناكاو بوو، هەروەها دوای ئەوە دێت، كە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد بە تەواوی تێکچووبوو.

 

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سبەینێ‌ دەچنە ئێران و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری باڵای خامنەیی و سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆدەبنەوە.

 

.بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێدەچێت شاندی هەرێم لە بەغداوە بچنە تاران 

 

ك.ك



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin