Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، لە دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا

2018-01-20 13:59:30



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

لە بەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، گروپی دەنگی شەقام گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتژمێر ١:٣٠ لە پارکی نالی شاری سلێمانی، لەلایەن گرووپی دەنگی شەقامەوە لەبەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک سازکرا.

 

بەرھەم سەردار، چالاکوانی مەدەنی بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە کە تێیدا ھاتبوو: لە باشوری کوردستانەوە بە دەنگێکی زوڵاڵ و کوردانە دەڵێین بەڵێ بۆ ئازادی نەفرەت لە تیرۆر و داگیرکاری و ڕەشەکوژی.

 

 

باس لەوەشکرابوو:"بە ڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی ھەموو دونیاوە سوپای تورک و دەسەڵاتدارانی  تورکیا ئازادیخوازان لە باکور سەرکوت  و زیندانی دەکەن و بەوەشەوە نەوەستاون و سنوربەزێنی دەکەن و پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن و داعش ئاسا دەیانەوێت قەسابخانەیەکی مرۆیی دروست بکەن و ڕقی گڵاو و دۆڕاوی خۆیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژئاوا خاڵی بکەنەوە".

 

ئاماژەش پەوەدرابوو:"بەڵام ناتوانن چونکە کوڕان و کچانی عەفرین بەڵێنی مەرگیان داوە بە خوێنی خۆیان لافاوی ڕاماڵینی دوژمنان بەرقەراربکەن، لێرەوە ئیدانەی ئەو ھێرشە دڕندانە دەکەین و داوە لەسەرجەم دڵسۆزان و خەمخۆران دەکەین ھاوخەم و پشتیوانی عەفرین بنھو پێویستە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان چیدی دەستەپاچە و بێدەنگ نەبن و ڕێگربن لەو کاولکاری و داگیرکارییەی تورک".

 

لە کۆتایشدا باس لەوەکرابوو:"عەفرین وەک کۆبانێ قەڵای خۆڕاگریە و دەبێتەگۆڕی دوژمنان".

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin