Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەچنە ئێران

2018-01-20 13:46:39



ڕۆژنیوز ـ ناوەندی هەواڵەكان

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بە سەردانێك دەچنە ئێران.

 

ئەمڕۆ كۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بڵاوی كردەوە، كە سبەینێ‌ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی ئێران دەكەن.

 

بەپێی لێدوانەكەی كونسوڵخانەی ئێران لە هەلێر، لە سەردانەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی، ئابوری، ئەمنی و كەلتورییەكان دەكرێت.

 

كونسوڵخانەی ئێران سەردانەكەی بەگرنگ ناوبردووە و باسی لەوە كردووە، یەكەمین سەردانە بۆ ئێران لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری باڵای خامنەیی و سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆدەبنەوە.

 

ك.ك



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin