Smiley face
Smiley face
Smiley face

دلێر حسێن: دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا بێتە دەنگ

2018-01-20 12:26:39



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم

 

دلێر حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بە مەترسییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: دەبێت هه‌رچی زووه‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێته‌ ده‌نگ لەسەر‌ پێشێلکاریه‌کانی تورکیا.

 

هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان و کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان، بەردەوامیی هەیە.

 

لەوبارەیەوە، دلێر حسین، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی گۆڕان بە ڕۆژنیوزی وت:"ماوه‌یه‌کی زۆره‌ تورکیا هێزی هێناوه‌ته‌ سنووری سیده‌کان ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه"‌.

 

"ده‌سه‌ڵاتدرانی هه‌رێم پەلکێشی بێگانە بوون"

 

دلێر حسێن، وتیشی:"ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات بێ ئیراده‌یی ده‌سه‌ڵاتدرانی هه‌رێمه‌، که‌ هه‌میشه‌ خۆیان به‌شێک بوون‌ له‌ جێبه‌جێکاری ئه‌جێندای بێگانه‌ و ده‌ستکێش و په‌لکێشی بێگانه‌ بوون‌ بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ ناوخۆییه‌کان".

 

"پێویستە حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت"

 

ناوبراو، بە پێویستی زانی، کە حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت  و تێکڕای حزبه‌کانیش بێنه‌ده‌نگ، چونکه‌ به‌ پێی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌موو وڵاتێک خاوه‌ن سیاده‌ی خۆیه‌تی هیچ  وڵاتێک مافی به‌زاندنی سیاده‌ی وڵاتێکی تری نییه‌.

 

"دەبێت عێراق پەیامی خۆی هەبێت"

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، پێیوایە، کە عێراق-یش وه‌ک پێویست کاری نه‌کرووه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆ بۆ سیاده‌ی خۆی و وتی:"ده‌بێت حکومه‌تی عێراق په‌یامی خۆی هه‌بێت لە به‌رامبه‌ر داگیرکردنی خاکه‌که‌ی و‌ ڕێگاش نه‌دات هیچ لایه‌نێک ڕێگه‌ خۆشکه‌ر بێت بۆ هاتنەناوەوەی هێزی بێگانه‌".

 

"هەنگاوەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن تورکیاوە قبوڵنەکراوە"

 

سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان-یش، دلێر حسێن، وتی: ڕۆژئاوای کوردستان له‌ ڕووی خۆبه‌رێوه‌به‌ری و به‌دامه‌زراوه‌یی بوون هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تورکیا و دووژمنانی کورد مایه‌ی قبول نییه‌.

 

"دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بێتەدەنگ"

 

دلێر، وتیشی: دەبێت هه‌رچی زووه‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێته‌ ده‌نگ لەسەر‌ پێشێلکاریه‌کانی تورکیا هه‌م له‌ به‌رامبه‌ر باشوری کوردستان هه‌م به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و کورد-یش یەکگرتووبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin