Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنامەنووسێکی دیکە دەستگیرکرا

2018-01-20 12:21:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


سوعاد کاراگۆز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی (ئوزگورلوکچو دیموکراسی) دەستگیرکرا.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری وان لە باکوری کوردستان، سوعاد کاراگۆز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئوزگورلوکچو دیموکراسی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.


هۆکاری دەستگیرکردنی سوعاد کاراگۆز ڕانەگەیەندراوە و دیاریش نییە گوازراوەتەوە بۆ کوێ.


دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، لە ئێستادا دەیان ڕۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانی کراون، هەربۆیە تورکیا بە زیندانی ڕۆژنامەنووسان ناوبراوە لە ڕاپۆرتە جیهانییەکان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin